فه‌رمووده‌ناسی

فەرموودەی (الفرقة الناجیة) سەحیحەو حوکمی لێوەردەگیرێت

   زۆر لەوانەی لەم سەردەمەدا کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی مورجیئەو موعتەزیلەو رافیزە، ئەو ریوایاتانە رەت دەکەنەوە کە لەسەر  دەستەی سەرفراز (الفرقة‌ الناجیة‌) هەن یان وا بە زەعیفیان ناساندوون بە شێوەیەک کە هیچ ئەحکامێکیان لێ وەرنەگیرێت! لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە کەسانێکی "سەلەفی" لە بەرژەوەندی حاکمەکان سەنەدو مەتنی ریوایەتەکانی ئەم فەرموودەیە رەت دەکەنەوە! لە بەرامبەریاندا کەس و کۆمەڵانی تر هەن کردوویانە بە هەنجەتێک بۆ کردنە دەرەوەی زۆرینەی موسوڵمانان لە ئیسلام، کە گوایە بەپێی ئەم ریوایەتانە، ئەوانەی ئەمان نایانەوێن بە کۆمەڵەی سەرفراز (الفرقة الناجية) هەژمار ناکرێن و لە دین و ئوممەت دەچنە دەرەوە !

 جارێ ئەمە سەنەدی  ریوایەتە جۆراو جۆرەکانی ئەم باسە، پاشان خوا یار بێت دێینە سەر باسی ناوەرۆکەکەشی:

١- لە کۆمەڵێک یاوەری بەڕیزەوە ریوایەت کراون. لەوانە: ئەبوهورەیرە، ئیبنوعومەر، عەوفی کوڕی مالیک، معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان خوا لێیان رازی بێت ..

٢- کۆمەڵێکی زۆر لە فەرموودەوانان و توێژەرەوەکانی کۆن و نوێ بەدواداچوونیان بۆ پیاوانی سەنەدی هەموو ریوایەتەکان کردووەو بەهێزیی و لاوازیی کەسەکان و حوکمی ریوایەتەکانیان ئاشکرا کردووە.  لەوانە: ئیمامی ئەحمەدو ئیبنوحیببان و الحاکم و ئەبوداوودو نەسائی و ترمذیی و ئیبنوماجەو داریمی و ئیبنوئەبوعاصم و بەغەویی و حافزی عێراقیی و ئیبنولجەوزیی و ئیبنوتەیمییەو ئیبنولقەییم..  لەم سەردەمەشدا شەوکانی و ئەلبانی و بن عوثێمین و هیتر .

٣- ئەمەش هەندێک لە ریوایەتەکانە لەگەڵ حوکمی توێژەرەوان لەسەریان:

١- (افْتَرَقَتْ الْيَهُودُ عَلَى إحْدَى وَسَبْعِينَ فِرْقَةً كُلُّهَا فِي النَّارِ إلَّا وَاحِدَةً ، وَافْتَرَقَتْ النَّصَارَى عَلَى اثْنَتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً كُلُّهَا فِي النَّارِ إلَّا وَاحِدَةً ، وَسَتَفْتَرِقُ هَذِهِ الْأُمَّةُ عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً كُلُّهَا فِي النَّارِ إلَّا وَاحِدَةً‌). لە لەفزێکی تردا :(عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِينَ مِلَّةً). لە ریوایەتێکی تردا: (قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَن الْفِرْقَةُ النَّاجِيَةُ؟ قَالَ: (مَنْ كَانَ عَلَى مِثْلِ مَا أَنَا عَلَيْهِ الْيَوْمَ وَأَصْحَابِي). لە ریوایەتێکی تردا: (هِيَ الْجَمَاعَةُ، يَدُ اللَّهِ عَلَى الْجَمَاعَةِ). ئیبنوتەیمیە لە (مجموع الفتاوى ٣/٣٤٥)دا دەفەرموێ: صحیح مشهور .

٢- (افْتَرَقَتِ الْيَهُودُ عَلَى إِحْدَى وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، فَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ، وَافْتَرَقَتِ النَّصَارَى عَلَى ثِنْتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، فَإِحْدَى وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ، وَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ) حافزی عێراقی لە (الباعث على الخلاص/ ١٧)دا دەفەرموێ: إسناده جید .

٣- (افْتَرَقَتِ الْيَهُودُ عَلَى إِحْدَى وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، فَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ، وَافْتَرَقَتِ النَّصَارَى عَلَى ثِنْتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، فَإِحْدَى وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ، وَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَتَفْتَرِقَنَّ أُمَّتِي عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، وَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَثِنْتَانِ وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ» قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَنْ هُمْ؟ قَالَ: «الْجَمَاعَةُ») ئەلبانی لە (سلسلة‌ الأحادیث الصحیحة/ ١٤٩٢)دا دەفەرموێ:إسناده جید رجاله ثقات .

٤- (افْتَرَقَتِ الْيَهُودُ عَلَى إِحْدَى أَوْ ثِنْتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً وَتَفَرَّقَتِ النَّصَارَى عَلَى إِحْدَى أَوْ ثِنْتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً وَتَفْتَرِقُ أُمَّتِي عَلَى ثَلاَثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً‏) ئەلبانی لە (سلسلة‌ الأحادیث الصحیحة‌/٢٠٣)دا دەفەرموێ: سەحیحە .

٥- (افْتَرَقَتِ الْيَهُودُ عَلَى إِحْدَى أَوْ ثِنْتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً وَتَفَرَّقَتِ النَّصَارَى عَلَى إِحْدَى أَوْ ثِنْتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً وَتَفْتَرِقُ أُمَّتِي عَلَى ثَلاَثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً) ئەلبانی لە (صحیح أبی داود/ ٣٨٤٢)دا دەفەرموێ:حسن صحیح .

٦- (افْتَرَقَتِ الْيَهُودُ عَلَى إِحْدَى وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، فَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ، وَافْتَرَقَتِ النَّصَارَى عَلَى ثِنْتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، فَإِحْدَى وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ، وَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَتَفْتَرِقَنَّ أُمَّتِي عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، وَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَثِنْتَانِ وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ» قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَنْ هُمْ؟ قَالَ: «الْجَمَاعَةُ»)ئەلبانی لە (صحیح ابن ماجة ٣٢٢٦ )دا دەفەرموێ:صەحیحە.

٧- (افْتَرَقَتِ الْيَهُودُ عَلَى إِحْدَى وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، وَتَفَرَّقَتِ النَّصَارَى عَلَى اثْنَتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، وَتَفَرَّقَتْ أُمَّتِي عَلَى ثَلاَثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً) ئەلبانی لە (صحیح الجامع١٠٨٣)دا دەفەرموێ:صەحیحە.

٨- (افْتَرَقَتِ الْيَهُودُ عَلَى إِحْدَى وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، فَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ، وَافْتَرَقَتِ النَّصَارَى عَلَى اثِنْتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً فَإِحْدَى وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ، وَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَتَفْتَرِقَنَّ أُمَّتِي عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، وَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَثِنْتَانِ وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ) ئەلبانی لە (صحیح الجامع١٠٨٢)دا دەفەرموێ:صەحیحە .

٩- (افْتَرَقَتِ الْيَهُودُ عَلَى إِحْدَى وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، وَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ وَسَبْعِينَ فِي النَّارِ وَافْتَرَقَتِ النَّصَارَى عَلَى اثِنْتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً فَإِحْدَى وَسَبْعُونَ فِي النَّارِ  وَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَالَّذِي نَفْسي بِيَدِهِ لَتَفْتَرِقَنَّ أُمَّتِي عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً،‌ فَوَاحِدَةٌ فِي الْجَنَّةِ، وَثِنْتَانِ وَسَبْعِينَ فِي النَّارِ. قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَنْ هُمْ؟ قَالَ: «الْجَمَاعَةُ»‌) ئەلبانی لە (كتاب السنة‌ ٦٣)دا دەفەرموێ:إسناده جید .

   دەبینیت ساغکردنەوەی راستێتی، فەرموودەکە دەگەێنێتە ئەوەی کە دەچێتە ریزی سەرچاوەی حوکم لێوەرگرتن.. گومانمان لەوەشدا نییە کە هەندێک توێژەرەوە قسەیان لەسەر سەنەدی ریوایاتی تری کردووە. یان دەشێت قسەیان لەسەر سەنەدی یەک یان دووی ئەم ریوایاتانەش هەر کردبێت. ئەوە لە فەرموودەوانییدا ئاساییە، چونکە جاری وا هەیە مەتنی فەرموودەیەک بە هۆی ووشەیەکیەوە حوکمێکی جیاوازی لەسەر دەدرێت. ئەوەش لای هەموو زانایان رۆشن نییە. بۆ نموونە ئەگەر بوخاریی و موسلیم لەسەر تەواوی لەفزی فەرموودەیەک بن حوکمی فەرموودەکە (متفق علیە)یە کە بەهێزترین حوکمە، ئەگەر لەسەر لەفزێکی راجوێ بوون دەبێتە (رواه الشیخان) کە ئاستی لە ئاستی (متفق علیە)یەکە کەمترە. واللە اعلم

 لە پێناسەی (الفرقة الناجية) و (الطائفة‌ المنصورة‌) دا باسمان لە مەبەستی ئەم ریوایەتانەش کردووە والحمدللە

نوسینی:مامۆستا کرێکار

7509 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/02/2017
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.